view icon
498 بینراوەکان

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": ڕەزامەندی سێکسی

podcast podcast

لەم تۆمارە دەنگیە باسی ڕەزامەندی سێکسی دەکەین، واتە مرۆڤ پێویستە تەمەنی چەند بێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر سێکس بێت. ئەم یاسایانە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و ناوچەیەکی تر جیاوازە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن
00:00:16 زانیاری دەربارەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:33 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون. وە مەبەست لە بابەتەکان
00:00:39 ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:53 من ناوم سەیرانە، لێرەم بۆ ئەوەی قسەت لەگەڵ بکەم دەربارەی ڕەزامەندی سێکسی
00:00:58 و مانای چییە بۆ پەیوەندییەکەت یان دۆخەکەت. ڕەزامەندی سێکسی بۆ کچان واتای چییە؟
00:01:05 پێویستە بزانیت کە یاسا هەیە سەبارەت بە تەمەنی ڕەزامەندی سێکسی،
00:01:09 واتە مرۆڤ پێویستە تەمەنی چەند بێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر سێکس بێت.
00:01:14 ئەم یاسایانە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و ناوچەیەکی تر جیاوازە.
00:01:19 ئەم جۆرە یاسایانە بۆ پاراستنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ،
00:01:23 (کەسانی کەمتر لە ١٨ ساڵ)، لە کەسێکی گەورەتر بوونیان هەیە
00:01:27 گەورەکان فشاریان لێ دەکەن یان ناچاریان دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سێکسی.
00:01:33 تەنانەت ئەگەر کچێک "ڕێگە بدات" بۆ چالاکیی سێکسی لەگەڵ کەسێکی گەورە و
00:01:37 بزانێت کە بە لایەوە ئاسایی نەبووە، ئەمە هەرگیزواتای ڕەزامەندی نیە.
00:01:42 کچ هەرگیز بەرپرسیار نییە. ڕێگەدانی کچ هەرگیز بیانووی گەورە یان هەرزەکار ناکات
00:01:48 کە بەرپرسیارێتی تەواوی کاردانەوەکە لە ئەستۆ بگرێت.
00:01:51 هەمیشە لە ئەستۆی گەورەکەدایە کە سنوور لەگەڵ منداڵان و هەرزەکاران دابنێت.
00:01:56 ئەی ئەگەر کچان هاوسەرگیری بکەن؟ کاتێک کچێک لە خوار تەمەنی ڕەزامەندییەوە بێت،
00:02:01 سێکس بە ڕەزامەندی نییە و پێویستە بە لاقەکردن هەژمار بکرێت.
00:02:06 بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان یاسا هەیە کە وا دەکات کەسێکی پێگەیشتوو سێکس و
00:02:10 بەرکەوتنی سێکسی لەگەڵ منداڵێکدا بکات کە تەمەنی لە خوار تەمەنی ڕەزامەندییەوە بێت
00:02:15 ئەگەر ئەو کاتە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو منداڵەدا کردبێت.
00:02:19 بەڵام ئەو کچانەی کە هاوسەرگیریان کردووە هێشتا مافی ئەوەیان هەیە بەهەر هۆکارێک بێت
00:02:24 بێت بڵێن نەخێر بۆ چالاکیی سێکسی، لەوانە هەستکردن
00:02:28 بە نا ئاسوودەیی، ئامادەنەبوون، یان نەویستنی دووگیانبوون.
00:02:33 لەبیرت بێت- مافی ئەوەت هەیە بۆ هەر جۆرە سێکسێک بڵێیت نەخێر.
00:02:38 تەنانەت ئەگەر سەرەتا ڕازی بوویت بۆ ئەوەی سێکس بکەیت بەڵام دواتر بیرۆکەکەت گۆڕی.
00:02:43 ڕەزامەندی سێکسی بە واتای وتنی “بەڵێ” دێت.
00:02:46 هەر چالاکیەکی سێکسی بەبێ ڕەزامەندی دەستدرێژی سێکسییە و دژی یاسایە.
00:02:59 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:03:03 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:03:08 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:03:11 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
رەزامەندی
پەیوەندی_سێکسی
توندوتیژی_هاوبەشی_ژیان
مافەكان
توندوتیژی_سێکسی