view icon
384 بینراوەکان

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": بڕوانە - راهێنانی ئاوێنە

podcast podcast

کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدان زۆر سەرسوڕهێنەرن. زۆرجار نهێنییەکی زۆر هەیە لە دەوری ئەوەی کە چۆن دەردەکەون، چی دەکەن، بۆنیان چۆنە، تەنانەت چۆن دەگۆڕرێن بە تێپەڕبوونی کات. ئەم چالاکییە ڕێنماییت دەکات لە ڕێگەی سەیرکردنی کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدانت. پێویستت بە شوێنێکی ئارام و تایبەت و ئاسوودە دەبێت لەگەڵ دەستێکی پاک و ئاوێنەیەکی دەستی.

بۆ گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکە کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

تکایە تێبینی بکە: ئەو ناوەڕۆکەی کە دەتەوێت بیبینیت ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت کە لەوانەیە هەست بە هەستیاری بکەن بۆ هەندێک کەس.

وئەم بابەتە پەیوەندیدار بە توندوتیژی و جەستەی ژنان و کچان و تەندروستی دەگرێتەوە. لەوانەیە هەست بە ئاسوودەیی بکەیت بۆ بینینی ئەم ناوەڕۆکە لە شوێنێک کە تایبەتمەندیت هەیە و هەست بە سەلامەتی دەکەیت - ئەمە بۆ هەموو کەسێک جیاواز دەبێت. ئەگەر .هەرگیز هەست بە بێزاری دەکەیت یان پێویستت بە کەسێکە بۆ قسەکردن لەگەڵی، تکایە پەیوەندی بکە بە  خزمەتگوزارییەکانی دەوروبەرت.

کرتە لێرە بکە بۆ زانیاری دەربارەی چۆنیەتیی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەستبەجێ.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان
00:00:15 دەتوانن زانیاری دەربارەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:34 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون. وە مەبەست لە بابەتەکان
00:00:38 ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:52 من ناوم ماریایە، لێرەم بۆ ئەوەی لەگەڵتان قسە بکەم دەربارەی جوانی جەستەمان و
00:00:57 بە تایبەتی دەربارەی بەشە گرنگەکانی ناوەوە- کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدان.
00:01:04 کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدان زۆر سەرسوڕهێنەرن.
00:01:08 زۆرجار نهێنییەکی زۆر هەیە لە دەوری ئەوەی کە چۆن دەردەکەون، چی دەکەن،
00:01:13 بۆنیان چۆنە، تەنانەت چۆن دەگۆڕرێن بە تێپەڕبوونی کات.
00:01:17 ئەم چالاکییە ڕێنماییت دەکات لە ڕێگەی سەیرکردنی کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدانت.
00:01:23 پێویستت بە شوێنێکی ئارام و تایبەت و ئاسوودە دەبێت لەگەڵ دەستێکی پاک و ئاوێنەیەکی دەستی.
00:01:30 ژنان و کچان لە چەندین شوێندا تووشی بڕینی ئەندامی زاوزێ دەبن،
00:01:34 کە بریتییە لە لابردنی بەشێکی یان تەواوەتی ئەندامی زاوزێی دەرەوەی مێینە
00:01:39 یان برینداربوونی دیکەی ئەندامەکانی زاوزێی مێینە. ئەگەر ئەمەت بەسەر هاتووە،
00:01:44 لەوانەیە نەتوانیت هەندێک لەو بەشانەی کۆئەندامی مێینە و
00:01:47 ڕێڕەوی منداڵدان دەستنیشان بکەیت کە لەم هەنگاوانەی خوارەوەدا باسکراون.
00:01:53 ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بەوەی کە ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر گەشەکردن و
00:01:57 گەشەکردنی کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدانی تۆ هەیە،
00:02:01 پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزەرەوە
00:02:04 بە کرتە کردن لەسەر "پێویستیت بە یارمەتی هەیە"!
00:02:08 هەنگاوی ١ : واز لە هەر هەستێکی شەرمنانە بهێنە.
00:02:12 کۆئەندامی مێینە وڕێڕەوی منداڵدان بەقەد هەموو ئەندامەکانی تری جەستەت گرنگن.
00:02:17 لەبیرت بێت: قبوڵکردنی جەستە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆئەندامی مێینە
00:02:21 و ڕێڕەوی منداڵدانتدا کاتی دەوێت. کاتێکئامادە بوویت، بچۆ بۆ هەنگاوی دواتر.
00:02:28 هەنگاوی ٢ : ئەژنۆکانت لەیەکتر جیا بکەرەوە و
00:02:32 ئاوێنەکە دابنێ لەبەردەم کۆئەندامی مێینە و ڕێڕەوی منداڵدانتدا
00:02:36 هەنگاوی ٣ : ئایا دەتوانیت لێوە گەورەکانی زێت ببینی؟
00:02:41 ئەمانە لێوە گەورەکانی کۆئەندامی مێینەتە. موو بە شێوەیەکی سروشتی لەسەریان گەشە دەکات.
00:02:47 کاری ئەم لیوە گەورەیە بریتییە لە پاراستنی بەشە هەستیارەکانی ناوەوە.
00:02:53 هەنگاوی ٤ : ئێستا لێوی بچوکی زێت بدۆزەوە. ئەمانە لێوی بچوکترن.
00:02:59 بە نەرمی بیانجوڵێنە و لە نزیکەوە سەیری بکە. لەوانەیە ڕەنگیان زۆر تۆخ بێت
00:03:04 یان زۆر کاڵ بێت، ڕەنگە لایەک بە شێوەیەکی بەرچاو درێژتر بێت لە لایەکی تر.
00:03:10 ئەمە هەمووی بە تەواوی ئاساییە! پێستەکە هەستیارتر دەبێت
00:03:15 لە چاو لێوی گەورەی زێت هەروەها چرچ و لۆچ دەبێت یان کشانی دەبێت.
00:03:20 هەنگاوی ٥ : بە نەرمی پەنجەکانت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت هەستیارترین
00:03:25 بەش لە کۆئەندامی مێینەت لە کوێیە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمە قیتکەی تۆیە.
00:03:32 هەنگاوی ٦ : بزانە دەتوانیت لێوە بچوکەکانی زێت لەیەکتر
00:03:36 جیا بکەیتەوە و دەرچەی ڕێڕەوی منداڵدانت دەربخەیت.
00:03:40 لەوانەیە کونێک دەرکەوێت یان ڕاستەوخۆ دوای کونەکە پەردەیەکی هەبێت.
00:03:45 ئەگەر پەردەیەکی تەنکت بینی - ئەوە پەردەی کچێنیتە. ئەگەر نەتکرد، نیگەران مەبە!
00:03:51 پەردەکانی کچێنی دەدرێن لە زۆر ڕووەوە لە ماوەی ژیانی ژنێک یان کچێک.
00:03:57 هەنگاوی ٧ : زۆر سەرسوڕهێنەرانەیە، ڕاستە؟ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە پەروەردەییە.
00:04:04 گرنگە بزانیت جەستەت چۆنە چونکە هی تۆیە، بەڵام یارمەتیشت دەدات سەلامەت بیت.
00:04:11 ئەگەر هەرکاتێک هەستت بە شتێکی جیاواز کرد لەوێ (وەک سووربوونەوە یان
00:04:15 ئاوساوی) دەتوانیت پزیشکەکەت ئاگادار بکەیتەوە لە هەر گۆڕانکارییەک.
00:04:26 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:04:29 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:04:35 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:04:38 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
توێكاری لەشی مێینە
توێکاری_لەشی_مێ
لەشی_مێ_هەموو_تەمەنەكان